گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: نزیکەى 1500 سەرباز ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین

2019.05.24 - 17:35
ترەمپ: نزیکەى 1500 سەرباز ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکەى هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. پێشتر کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، ترەمپ ڕازای بوو لەسەر داوای وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ کەنداو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەڕەشەکان ئێران. سیی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەی تایبەتى خۆیەوە نوسیویەتى،" ئەو هێزە تازەیەی کە بڕیار ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت سیستمی بەرگریی موشەکیی پاتریۆت و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بە سەرجەم ستافەکانیانەوە لەخۆدەگرێت."
هاوکات سەرچاوەیەکى تری نزیک لە پلانی ناردنی هێزەکە بە سی ئێن ئێنی وتووە، "وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دەیەوێت هێزی قەڵغانی زیاتر لەدژی ئێران لە ناوچەکە جێگیربکات چونکە هێشتا ئاستی هەڕەشەکانى ئێران بەرزە."
ئەوە لەکاتێکدایە چەندینجار ترەمپ لە میدیاکانەوە ڕەتیکردووەتەوە هێزی زیاتر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.