ناس کورد-
لەگەرتە ڤیدیۆییەکدا کە کامێرایەکی چاودێری لەیەکێک لە شەقامەکانی وڵاتی بەرازیل تۆماریکردووە، ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی و بە شێوەیەکی سەیر لە کچێک دەدات، دوای ئەوەی کچەکە دوای ماوەیەک هەڵدەستێتەوە و بەشێوەیکی ترسناک ڕادەکات، ئۆتۆمبیڵەکەی جارێکی تر دەگەڕێتەوە و دەیەوێت لێیبداتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی ( 15ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆکردووە، "کامێراکانی چاودێریی لە یەکێک لە شەقامەکانی وڵاتی بەرازیل ڕووداوێکی سەیریان تۆمارکردووە کە تێیدا دەردەکەوێت کچێک لە بیستەکانی تەمەنیدا و کاتژمێر 8:00ی ئێوارە، لە ناکاو ئۆتۆمبێلێک دەردەکەوێت خۆی لەدواوە پێدا دەکێشێت."
بەگوێرەی گرتەکە، " ئۆتۆمبێلەکە زۆربەخێرایی و لەپڕدا دەرکەوتووە، ئەوەش وایکردووە پۆلیس گۆمانی ئەوەیان هەبێت کە ئەوەی ڕوویداوە بە هیچ شێوەیەک ڕووداوێکی هاتوچۆی ئاسایی نەبووە، بەڵکو ڕووداوێکی پیلان بۆ داڕێژراو بووە" .
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و لەکچەکەی داوە جارێکی تر دووبارە هەوڵی ئەوەی داوە لێبداتەوە، بەڵام کچەکە بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دوورکەوتەوە، هەرچەندە لە ڕووداوەکەدا بە سەختی برینداربووە و جەستەی تووشی برینێکی زۆربووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا پۆلیس، نەیتوانیوە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دیاری بکات و ڕووخساری تۆمەتبارەکەش نەناسراوەتەوە.
https://twitter.com/mustaqilaiq/status/1349943336724033538?s=20