گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەولێر؛ لەسەر سەروپێ خواردن دەستڕێژی گوللـە لە چەند چێشتخانەیەک کرا

2021.01.15 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەسەر سەروپێ خواردن دەستڕێژی گوللـە لە چەند چێشتخانەیەک کرا

ناس کورد-

لە ڕووداوێکدا لەشاری هەولێر، پاش ئەوەی چەند کەسێک بۆ نان خواردن دەچنە چێشتخانەیەکەوە و خاوەنی چێشتخانەکەش پێیان دەڵێت، خواردن نەماوە، گرژی دروستدەبێت و دواتر دەستڕێژی گوللـە لە سێ چێشتخانەی ئەو شوێنە دەکەن، خاوەنی چێشتخانەکەش دەڵێت، زیاتر لە 500 گوللـەیان بە چێشتخانەکانەوە ناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) لەشاری هەولێر، چەند کەسێک دەچنە چێشتخانەیەک بۆ نان خواردن، بەوتەی خاوەنی چێشتخانەکە، پێێان وتراوە خواردن نەماوە، بەڵام ئەوان قسەی نەشیاویان بەرامبەر شاگردەکانی کردووە و بووە بە دەمەقاڵی و شەڕ.

 

خاوەنی چێشتخانەکە دەڵێت، "ئێمە زوو خواردنمان نامێنێت، من و کوڕەکەم لە شوێنێکیتر نانمان دەخوارد، بەپەلە هاتینەوە چێشتخانەکە و ناوبژیمان کرد، هەرچەند یەکێک لەو کەسانە چەکی ڕاکێشا، بەڵام دەستیمان گرت و نەمانهێشت تەقە بکات، ڕۆشتن وتیان دەچین چەک دەهێنین و ئێمەش چووین لە پۆلیس سکاڵامان تۆمارکرد."

 

ئاماژە بەوەشدەکات، "دوای کەمێک گەڕانەوە و زیاتر لە 500 فیشەکیان بە سێ چێشتخانەی تەنیشت یەکەوە ناوە کە تایبەتن بە سەروپێ و هەڵهاتوون، بەهۆی ئەوەی کەس لە چێشتخانەکاندا نەبووە و زیانی گیانی نەبووە، ئەگەر خەڵکی تێدا بووایە زیاتر لە 10 کەس دەکوژران، بەڵام زیانێکی مادی زۆری لێکەوتووەتەوە."

 

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە باس لەوەدەکات، "ڕووداوی لەوشێوەیە و دەمەقاڵی زۆر دروستدەبێت، دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوو کەس هاتن نانیان خوارد و چایان خوارد و بە عەنتەریات پارەیان نەدا و ڕۆشتن، چەندین جاری دیکەش ڕووداوی هاوشێوە ڕوویداوە."

 

بەوتەی خاوەنی چێشتخانەکە، ئەوان کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و داواشدەکەن هێزە ئەمنییەکان هاوکاریان بکەن و تۆمەتباران دەستگیربکەن.