گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

گۆڕانکاریی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

2021.01.15 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ناس کورد-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەگەرچی کەمێک دابەزی، بەڵام هێشتا لە بەرزیدا ماوەتەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 56 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕێ "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوتی خاو، ئەمڕۆ (هەینی 15ی کانوونی دووەمی 2021) نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 56 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و %0.24 نرخەکەی دابەزیوە.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 53 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و %0.10ی نرخەکەی دابەزیوە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا بەراورد بە ماوەی ڕابردوو نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان و دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.