گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە خۆی یەكلایی كردەوە

2021.01.14 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە خۆی یەكلایی كردەوە

ناس کورد- 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە داوایان کردبێت هەڵبژاردن بۆ ئەیلولی داهاتوو دوابخرێت و دەڵێت، ئامادەن لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جمانە غلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى وتووە، لە کۆبوونەوەى سەرۆکایەتیەکان لەگەڵ کۆمسیۆن و نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە ڕێوشوێنەکانى ئەنجامدانى هەڵبژاردن کراوە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، گفتوگۆ لەسەر ئاڵنگاریەکانى بەردەم پرۆسەکە کراوە و کۆمسیۆن لە ڕووى هونەرییەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا کە 2020/6/6ە.

 

وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەوەشى رونکردوەتەوە، کۆمسیۆن داواى دواخستنى هەڵبژاردنى نەکردوە بۆ مانگى ئەیلولى داهاتوو.

 

پێشتر محەمەد خالیدى، سەرۆکى کوتلەى پەرلەمانى عێراق ئەوەى ئاشکراکردبوو، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بە سێ سەرۆکیەتییەکەى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراودا ئەستەمە، چونکە ئامادەکاریەکان تەواو نابن.