گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو هەنگاوى پێویست’’

بەیاننامەیەک لەسەرۆکایەتییەکانى عێراقەوە لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختە

2021.01.14 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لەسەرۆکایەتییەکانى عێراقەوە لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختە

ناس کورد-

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق پشتیوانى خۆیان دوپاتکردەوە بۆ ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆن  بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، دەرکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیش بە دوو هەنگاوى پێویست دادەنێن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەبەشدارى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان، فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى، سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران و جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن کارەکان و خشتەى کاتى تایبەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى خستووەتەڕوو، لەگەڵ خستنەڕووى پابەندبوونەوەکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەر، چڕکردنەوەى هەوڵەکانى بۆ تەواوکردنى پڕۆسەى بایۆمەترى دەنگدەران، هەماهەنگى بۆ گرەنتى چاودێرى نێودەوڵەتى کارا.

  

کۆمسیۆن جەختیکردووەتەوە کاتى پێویست دەداتە کاندیدەکان و هاوپەیمانە سیاسییەکان و هێزە نوێیەکان و گەنجان بۆ تەواوکردنى رێوشوێنە یاساییەکان و پێشکەشکردنى لیستى کاندیدەکان.

  

بۆ تەواوکردنى کارەکانیش لەو بارەیەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پشتیوانى تەواوى کۆمسیۆن بۆ تەواوکردنى کارەکانى و تەواوکردنى پێداویستییە دەستورى و یاساییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە، لەگەڵ پێویستى دەرکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى لەلایەن پەرلەمانەوە، جێبەجێکرنى ماددەى 64 دەستور تایبەت بەوەى پەرلەمان خۆى هەڵبوەشێنێتەوە وەک ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.