ناس کورد-
قائیمقامی قەزای سەیدسادق لەسەر تەقەکردن لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردووی قەزای سەیدسادقدا ڕوونکردنەوە دەدات و ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی ئه‌منییان نه‌بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیاری ڕەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "دەنگی ئەمریکا" ڕایگەیاند، " له‌ڕووی یاساییه‌وه ته‌واوه ئێمه وه‌كو قائیمقام سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منین و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیدارین، به‌ڵام حاڵەتی تەقە و کوژرانی خۆپیشاندەران کە بوو و ئه‌و دوو هاوڵاتییه له‌سه‌یدسادق به‌داخه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و شاره‌دا نه‌بووم، وه كه‌سوكاری هه‌ردوو قوربانیه‌كه‌ش زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه من بۆخۆم له‌وێ نه‌بووم."
قائیمقامی سەیدسادق ئاماژەی بەوەشکردووە، "من له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریم، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه بۆ ئێمه هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی ئه‌منیمان نه‌بوو بۆیه "ئیعازدان" به‌هێزی ئه‌منی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن منه‌وه نه‌بووه. "
قائیمقامی قەزای سەیدسادق باسی لەوەشکردووە، "من كه له‌وێ نه‌بووم ئاگاداری مه‌رجه‌عی خۆمم كردووه كه له‌وێ نیم و حكومه‌تیش ئاگاداربوو كه له‌وێ نه‌بووم، دووه‌م ئه‌وه ئیشی دادگایه كه یه‌كلایی بكاته‌وه ئایا كێ فه‌رمانی به‌ته‌قه‌كردن كردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی دووه‌م و سێیه‌م ده‌ستگیركران بۆ دادگا سه‌لمێنراوه هێزه ئه‌منیه‌كانیش ئێستا ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه‌به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش چه‌كیان پێ بوو، یه‌ك دوو گه‌نجیان چه‌ك و ده‌مانچه‌یان پێ بووه من ناڵێم ئه‌وانه‌ن، به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تائێستا دیاری نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌وێ بووه له‌ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری فریاكه‌وتن من نازانم كێ ته‌قه‌ی كردووه. "
دیاری ڕەفیق جەختیشیکردووەتەوە، "هێزی ئەمنی کە تەقەیان کردووە فرمانی مەرجەعی خۆیان جێبەجێکردووە کە بەشێکیان وەزارەتی ناوخۆ مەرجەعیانە بەشەکەی تریش دەزگای ئاسایش."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "قورس دەبێت دیاری بکرێت لەناو سێ سەد بۆ چوارسەد کەسی هێزی ئەمنی کە کێ تەقەی لەخۆپیشاندەران کردووە، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ بكرێت، ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی خۆی بكات كه به‌بۆچوونی من قورس ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك ئه‌نجامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كاری تێدابكرێت، ئه‌ركی دادگایه و له تایبه‌تمه‌ندی دادگایه كه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك بكات له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و هێزی ئه‌منی. "
سەبارەت بە تەقەکردنیش لە خۆپیشاندەران، دیاری ڕەفیق دەڵێت، "تەقەم نەکردووە تەنها دەمانچەکەم بەدەستەوەبوو بەسەر خۆپیشاندەراندا بۆ ئەوەی مناڵه‌كانم له‌ناو ماڵدا بێنه ده‌ره‌وه".