گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سيوفر ميزة غير مسبوقة

بەپێی وێنەى مانگە دەستکردەکان، ئێران سەرقاڵی دەروازەیەکی نهێنییە لە عێراقەوە تاوەکو بیبەستێتەوە بە دەریای ناوەڕاستەوە

2019.05.24 - 17:48
 بەپێی وێنەى مانگە دەستکردەکان، ئێران سەرقاڵی  دەروازەیەکی نهێنییە  لە عێراقەوە تاوەکو بیبەستێتەوە بە دەریای ناوەڕاستەوە
ناس کورد- بەپێی چەند وێنەیەکى نوێی مانگە دەستکردەکان، ئێران سەرقاڵی بنیادنانی دەروازەیەکە لەسەر سنوری عێراق-سوریا کە دەبێتە "دەروازەیەکى نهێنی و ئێران بە لوبنان و سوریا و دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە." تەلەفزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ڕۆژئاواییەوە ڕایگەیاند، "ئێران سەرقاڵی دروستکردنی دەروازەیەکی وشکانییە لەسەر سنوری عێراق و سوریا کە ڕێگایەکى نهێنی بۆ دەکاتەوە بەرەو سوریا و لوبنان و دەریای ناوەڕاست." . تەلەفزیۆنەکە دەشڵێت، لەڕێگەى کۆمپانیای ISIی تایبەت بە وێنەی مانگە دەستکردەکان بۆ شیکردنەوە و بابەتە هەواڵگرییەکان، چەند وێنەیەکى هەفتەى ڕابردووی ناوچەکەى دەستکەوتووە کە دەریدەخەن ئێران کار لەسەر دروستکردنی دەروازەیەکى نوێ دەکات کە لە عێراقەوە پێی دەوترێت "قائم" و لە سوریاشەوە پێی دەوترێت "ئەلبوکەمال". بەپێی قسەى کۆمپانیاکە، "دەروازە کۆنەکە هێشتا ڕوخاو و داخراوە و ئێرانییەکان هەوڵێکى زۆر دەدەن بۆ کردنەوەى و کەلوپەلی دروستکردنی بینای بۆ دەبەن." . دەشڵێت، "ئەو دەروازە هاوکاری ئێران دەدات پارێزگاری لە هەژمونی خۆی لە سوریا و لوبنان و دەریای ناوەڕاست بکات"، دەشڵێت، "ئێرانییەکان ئەو دەروازەیە بەکاردەهێنن بۆ بەقاچاخبردنی چەک و نەوت تاوەکو خۆیان لە سزاکانى ئەمریکا بەدور بگرن." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەو دەروازە زۆر بەسود دەبێت بۆ ئێران و هاوپەیمانەکانى کە پێشتر وێنەى نەبووە بەتایبەت بەهۆى نەبوونی چاودێری و دەسەڵات هەردوو حکومەتى عێراق و سوریا."