گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کلیپەکە ببینە

پەرلەمانی کوردستان لەسەر کلیپێک سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات

2021.01.14 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان لەسەر کلیپێک سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات

ناس کورد-

بەشی یاسایی پەرلەمانی کوردستان سکاڵایی یاسایی لەسەر شاعیرێک و کارەکتەرێکی ڤیدیۆ کلیپێک تۆمار دەکات و بەوتەی خۆیان، سوکایەتییان بە پەرلەمانی کوردستان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەماوەی ڕابردوودا، شاعیر، هەڵگورد قەهار،  لەڕیگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە ڕەخنەی توندی لە ڕۆڵی پەرلەمان و ئەرکی ئەندامانی پەرلەمان گرتبوو.

 

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2011) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر شاعیر، هەلگورد قەهار و شیرین محەمەد تۆمارکرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بە پەرلەمان کردبوو."

 

وتیشی، شاعرەکە کلیپەکەی بەرهەمهێناوە و بڵاویکردووەتەوە، بەڵام ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو کەسەش تۆمارکردووە کە بەشداری لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا کردووە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات و ئەو کارە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو هاووڵاتیان، بۆیە چاوەڕوانی دادگاین ڕێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر."