ناس کورد-
تەنها لەماوەی یەک مانگی ساڵی ڕابردودا 8 هەزارو 245 خێزان لە عێراق لەیەک جیابوونەتەوە و ڕۆژانە 247 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەوەش بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارى ئەنجومەنەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021)، لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2020دا 38 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی 2019 ڕێژەی گرێبەستی هاوسەرگیری 25 هەزار گرێبەست بووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا 8 هەزارو 425 حاڵەتی جیابونەوە تۆمار کراوە کە ئەوەش بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی (2019) زیاتر لە 3 هەزارو 181 حاڵەتی جیابونەوە زیادیکردووە.
بەپێی ئامارەکە حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران ڕۆژانە دەگاتە 247 حاڵەت و بە تێکڕاش بۆ هەر کاتژمێرێک 11 حاڵەت تۆمارکراوە کە بە بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە مێژووی عێراقدا دادەنرێت.
لەبارەی گرێبەستی هاوسەرگیریش ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی (2020) نزیکەی (38) هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی تۆمارکراوە، هەمان مانگی ساڵی (2019)ش نزیکەی (25) هەزار گرێبەست لە دادگاکان تۆمارکراوەو بەوپێیەش گرێبەستی هاوسەرگیری 13 هەزار زیادیکردووە.