گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بودجەی 2021

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.14 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە بودجەى ئەمساڵدا بڕى پارەى پێویست بۆ بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان دابینکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکى دا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن کەعبى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 14ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، بودجەى گشتى ساڵى 2021 گرنگیەکى زۆرى بە دابینکردنى بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان داوە و ئەو کارەش دەکەوێتەسەر لیژنەى دارایى کە دەرماڵەى بەشەخۆراکى مانگانە لەسەر بنەماى ساڵى 2019 نەبێت، بەڵکو لەسەر بنەماى ساڵى نوێ بێت بەشێوەیەکى جیاوازتر.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کارەش لەسەر بڕیارى گواستنەوە و کەمکردنەوەى وەستاوە کە لەبودجەکەدا دیاریکراوە.

 

پێشتریش عەلا جەبوورى، وەزیرى بازرگانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، حکومەت دەرماڵەى دارایى باشى لە چوارچێوەى بودجەى ساڵى 2021 بۆ بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان تەرخانکردووە.

 

ساڵى ڕابردوو بەهۆى قەیرانى ئابورى و پەتاى کۆرۆناوە، چەند گرفتێک بۆ پێدانى بەشەخۆراکى مانگانە بە سەرجەم هاووڵاتیانى عێراق بەهەرێمى کوردستانیشەوە دروستبوو، لەوانە دواکەوتنى پێدانى بەشەخۆراک و کەمکردنەوەى ئەو بەشانەى کە پێشتر دابەشدەکران.