ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆرۆنای لە ماوەی 24 کاتژمێر بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە جارێکی دیکە ڕێژەی مردن بەهۆی پەتاکەوە زیادیکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (14ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماری توشبوان و گیانلەدەستدانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لەماوەی 24 کاتژمێر بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لەو وادەیەدا سێ هەزار و 867 پشکنین کراوە و لەو ڕێژەیەش 69 توشبوی نوێ تۆمار کراوە.
باس لەوەشکراوە، 971 کەس چاکبوونەتەوە و چوار حاڵەتی مردنیش تۆمار کراوە کە دووانیان لە سلێمانی بووە و دوانەکەی دیکەش لە دهۆک.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٣)
١. پشکنین: (٣٨٦٧ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٦٩ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٩٧١ چاکبوون)
٤. مردن: (٤ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٨٩٤٠٨ (٣٤٣٤٩٥ هەولێر، ٢١١٠٢٣ سلێمانی، ٤٢٧٥١٩ دهۆك، ٧٣٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤٨٤٣ (٣٦٥٣٢ هەولێر، ٣٠٢٧٠ سلێمانی، ٣٤٩٤٢ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٣٨٧٢ (٣٠٠١٤ هەولێر، ٢٣٩٨٧ سلێمانی، ٢٦٩١٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٥٤٠ (٥٦٠١ هەولێر، ٤٦٠٩ سلێمانی، ٧٣٢٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٣١ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٤ سلێمانی، ٦٩٧ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)