ناس کورد-
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان سەرۆکى فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانى عێراق گۆڕى و ئاڵا تاڵەبانى کرایە سەرۆکى فراکسیۆن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان (14ى کانوونى دووەمى 2021) رایگەیاند، لە کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا و وێڕای سوپاسکردنی هەڤاڵ دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لە ماوەی ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کرا.
دواى یاریکردنى وەکو سەرۆکى فراکسیۆن، ئاڵا تاڵەبانى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى دڵنیایی داوەتە حزبەکەى کە بەهەموو تواناوە کاربکات "بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەم لە رێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە.
ئاڵا تاڵەبانى لە ساڵى 2018دا لەسەر لیستى هاوپەیمانێتى بەغدا بەسەرۆکایەتى مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى پێشوى پەرلەمانى عێراق خۆى بۆ ئەندامێتى پەرلەمانى عێراق کاندید کرد و لە زنجیرەى 5ى لیستى هاوپەیمانێتییەکەدا بوو و سەرکەوتنى بەدەستهێنا و لەهەمان ساڵ و لە مانگى ئۆکتۆبەردا گەڕایەوە ناو ڕیزەکانى یەکێتى.