گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارییەک لەبارەى کەمبونەوەى بەکارهێنانى خۆراک لەلایەن هاوڵاتیانى عێراق 

2021.01.14 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لەبارەى کەمبونەوەى بەکارهێنانى خۆراک لەلایەن هاوڵاتیانى عێراق 

ناس کورد- 

نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى سەر بە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارى ئەوە دەدات، بەهۆى قەیرانى ئابورى و پەتاى کۆرۆناوە، نزیکەى 3 ملیۆن هاوڵاتى دوچارى قەیرانى کەمى بەکارهێنانى خۆراک بونەتەوە لەوانە ئاوارەکان، داواش دەکات بۆ چارەسەرکردنى حکومەت دەستوەردان بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان (14ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، نزیکەى 3 ملیۆن کەس لەعێراقدا دووچارى کەمى بەکارهێنانى خۆراک بوونەتەوە لەوانەش 731 هەزار کەسیان لەئاوارەکانن.

 

لەبارەى کاریگەرییەکانى قەیرانى ئابوورى دواى دابەزینى نرخى نەوت و پەتاى کۆرۆنا لەسەر ئاسایشى خۆراک میجاج وتویەتى، بەهۆى ئەوەى عێراقیش دوچارى ئەو قەیرانانە بووەتەوە و دواتریش بەهاى پارەکەى دابەزاندووە و زۆربەى شتومەکە خۆراکیەکانیشى هاوردە دەکات ئەو بڕیارەش کاریگەرى لەسەر نرخى شتومەکەکان هەبووە بەتایبەتى لەسەر ئاسایشى خۆراک لەسەر ئاستى خێزان.

 

ئەو بەرپرسەى نەتەوە یەکگرتووەکان باسى لەوەش کردووە، لەکاتى قەیرانى کۆرۆناشدا کە سەریهەڵداوە زۆربەى خەڵکى ئیشى ڕۆژانە و داهاتى ڕۆژانەیان لەدەستداوە و پێویستە حکومەت ئەو کێشانە چارەسەر بکات بۆ نمونە دابینکردنى خۆراکە سەرەکییەکان و ڕێکخستنەوەى نرخى شتومەکەکان لەبازاڕەکاندا.