ناس کورد-
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای پێجوێن-سەیدسادق چوار کەس بوونە قوربانی و هاتوچۆی پێنجوێنیش دەڵێت"ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی و بەکارهێنانی مۆبایل بووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی پێنجوێن (14ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری تویتا کرۆلا تاکسی-کیای تایبەت لەسەر ڕێگای پێنجوێن گوندی کانی مانگ، شۆفێری تاکسییەکە گیانی لەدەستداو سێ کەسیش بریندار بوون".
وتیشی "بەپێی بەدواداچوونەکان و هێڵکارییەکانی هاتوچۆ ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی و بەکارهێنانی مۆبایل بووە لەلایەن شۆفێری تاکسییەکە".