گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى ئاشکرا دەکرێت 

2021.01.14 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد-

بەوتەى ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەسەر داواى پارتى مەکتەبى سیاسى ئەو دوو پارتە لە شارى هەولێر کۆدەبنەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (14ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکات لە هەولێر و سەردانەکەش لەسەر داوای پارتی بووە.

 

لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکەش ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى وتی "تا ئێستا ڕوون نییە کۆبوونەوەکە لەبارەی چی دەبێت".

 

پێشتر عەلى حسێن لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد"  بینەری بوو لەدواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەى ئیسلامى ڕایگەیاند، سبەینێ وەک شاندى پارتى لە هەولێر لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان کۆدەبنەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکانیش هەماهەنگییە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو، کۆدەنگى لەگەڵ بەغدا و پرسەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان.