گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەخشەى بارانبارينى سبەینێى شارەکانى کوردستان 

2021.01.13 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەى بارانبارينى سبەینێى شارەکانى کوردستان 

ناس کورد-

بەپێى پێشبینیەکانى کەشوهەوا، ڕۆژى پێنجشەممە باران لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەستەى گشتى کەشوهەوا و بومەلەرزەزانى عێراق (چوارشەممە، 13ى کانونى دووەمى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، ڕۆژى پێنجشەممە نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریاى ناوەڕاستەوە کاریگەرى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کەشوهەواى ناوچەکانى باکورى عێراق بەتایبەتى "هەولێر، سلێمانى، دهۆک و موسڵ" هەور دەبێت و بارانى نیمچە توند دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لەناوچەکانى ناوەڕاستى عێڕاقیش بارانى لەسەرخۆ دەبارێت و ئەگەرى هەیە لەناوچەکانى باشوریش نمەباران ببارێت، هەروەها لە سەرتاسەرى عێراقیش پلەکانى گەرما بەنزیکى 3 پلە دادەبەزن.