گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ترامپ مەترسییە لەسەر ئەمریکا’

پیلۆسى گفتوگۆى تایبەت بە لێپرسینەوەى ترامپى دەستپێکرد

2021.01.13 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
پیلۆسى گفتوگۆى تایبەت بە لێپرسینەوەى ترامپى دەستپێکرد

ناس كورد- 

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا گفتوگۆکردنى تایبەت بە لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکاى دەستپێکرد و ئاماژە بەوەش دەکات، ترامپ مەترسییە لەسەر ئەمەریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نانسى پیلۆسى (چوارشەممە، 13ى کانونى دووەمى 2021) لەکاتى کردنەوەى گفتوگۆ لەسەر لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترامپ لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، دەزانین کە سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هانى یاخیبونى داوە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو یاخیبونە چەکدارییە دژى وڵاتەکەمانە و پێویستە بڕوات و ئەو مەترسییەکى ئاشکرایە لەسەر نەتەوەکەمان کە هەموومان خۆشمان دەوێت.

 

پیلۆسى لە درێژەى قسەکانیدا وتى، ترامپ چەندین جار درۆى کرد تایبەت بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و تارمایى گومانى خستە سەر دیموکراتى، دواتر ئەو ڕۆژە هات کە هەموومان بینیمان "ڕۆژى هەڵکوتانە سەر تەلارى کۆنگرێس لەلایەن هەوادارەکانیەوە" و پێویستە لەسەرکار لاببرێت.