گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەر لە 16ی3 دەستدەكرێتەوە بەناردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بۆ دەرەوەی وڵات

2019.03.07 - 11:06
بەر لە 16ی3 دەستدەكرێتەوە بەناردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بۆ دەرەوەی وڵات

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەر لە هاتنی 16ی 3 كە ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە، دەستدەكرێتەوە بەناردنی بەرکەوتوابی کیمیایی بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنیان.

 

د.رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەشاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: "بۆ چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەناوچەكە‌و هەموو كوردستان نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییمان کردۆتەوە، کە بە بڕی 12 ملیۆن ‌و 100 هەزار دۆلار لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكراوە".

وەزیری تەندروستی رونیشیكردەوە: "لەساڵی 2009دا بەردی بناغەی ئەم نەخۆشخانەیە دانرا‌و نزیكەی 200 پزیشك ‌و كارمەندی تەندروستی بۆ دامەزراوە".

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسیلەوەکرد نەخۆشخانەكە سەرجەم كادری پێویستی لەسێكتەرە جیاوازەكان بۆ دابینكراوە بۆ ئەوەی ببێتە سەنتەرێكی گرنگ بۆ ناوچەكە ‌و عێراق بەگشتی.

 

لەبەشێكی تری قسەکانیدا د.ڕێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم وتی: "لەدوای ئەوەی دۆسیەی چەكی كیمیایمان لەوەزارەتی شەهیدان وەرگرتەوە لیژنەیەكمان دروست كردووە‌، بەر لەهاتنی 16ی3، دەستدەكەینەوە بە ناردنە دەرەوەی ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان بەچارەسەر هەیە لەدەرەوەی وڵات".