گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچە

2021.01.13 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچە

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەمزووانە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان وەزارەتى دارایى رادەسپێرێت بۆ دەستنیشانکردنى وادەى دابەشکردنى موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد "بەمزووانە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان وەزارەتى دارایى رادەسپێرێت بۆ دەستنیشانکردنى وادەى دابەشکردنى موچە".

 

وتیشى "وەزارەتى دارایى بڕیار لە چۆنیەتى دابەشکردنى موچە و بڕى تەمویلکردن دەدات".