گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

عێراق چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر لەبارەى کاریگەرییەکانی گرانبوونی دۆلار

2021.01.13 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر لەبارەى کاریگەرییەکانی گرانبوونی دۆلار

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، چەند ڕێکارێک دەگیرێتەبەر بۆ سوککردنی کاریگەرییەکانی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

وەزیری دارایی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی عێراق وکەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار، وەزارەتەکەی لەهەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا( 13ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست"ناس کورد"کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە" نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لەعەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و لە میانەی دیدارەکەدا هەردووکیان تاوتوێی دۆخی ئابوریی عێراق وئەوڕێکارانەیان کردووە کە لەڕێگەیەوە حکومەت بتوانێت ڕێژەی کورتهێنانی بودجە کەمبکاتەوە ودادپەروەری کۆمەڵایەتی لە وڵات دەستبەربکات".

 

ڕاگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مالکی جەختیلەوەکردووەتەوە" کە دەبێت حکومەت کاربکات بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بەجۆرێک گاریگەری نەرێنی نەبێت  لەسەر بژێوی چینی کەمدەرامەت، فەرمانبەران وخانەنشیانان".

 

لای خۆشییەوە، وەزیری دارایی عێراق جەختیلەوەکردووەتەوە " کە وەزارەتەکەی پلانی هەیە لە هەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕێکاربگرێتە بەر کە ببێتە مایەی کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی کەمکردنەوەی بەهای دینارعێراق بەرانبەر بەدۆلار لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی عێراق".