ناس کورد-
ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، ئەوەش بەپێی نوێترین راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە (٢٤) کاتژمێردا ١٥٨ تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەگەڵ یەک حاڵەتى مردن، لەکاتێکدا دوێنێ ٨٨ تووشبوو تۆمارکرابوو.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٢)
١. پشکنین: (٣٠٧١ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٥٨ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٩٧٨ چاکبوون)
٤. مردن: (١ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٨٥٥٤١ (٣٤٢٤٧٩ هەولێر، ٢١٠٣١١ سلێمانی، ٤٢٥٣٨٠ دهۆك، ٧٣٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤٧٧٤ (٣٦٥١٥ هەولێر، ٣٠٢٥١ سلێمانی، ٣٤٩٠٩ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٢٩٠١ (٢٩٦٤١ هەولێر، ٢٣٧٣٣ سلێمانی، ٢٦٥٧٢ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٤٤٦ (٥٩٥٧ هەولێر، ٤٨٤٦ سلێمانی، ٧٦٤٢ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٢٧ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٢ سلێمانی، ٦٩٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی کانونی دووەم ٢٠٢١