ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گشتى سلێمانى رایگەیاند، بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان دەسەڵاتى ئەوەیان نییە بڕیار لەبارەى وانەبێژانەوە بدەن، بەبێ رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتییەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەى سەرجەم پەروەردەکان کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هیچ بەڕێوەبەرێک دەسەڵاتى بەخشین یان دانانى وانەبێژى نوێی نییە و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.