گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لە موچەی ئەم مانگە

2021.01.13 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لە موچەی ئەم مانگە

ناس کورد-

بڕیاریدەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەى موچەی ئەم مانگە (کانونی دووەم) و دەڵێت، حکومەت داهاتی زیادی کردووە و هیچ کێشەیەکی نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سافار لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "حکومەت داهاتی خولاوی هەیە، هەروەها نرخی نەوتیش بەرزبووەتەوە و داهاتەکەشی بە دۆلار وەردەگرێت، نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار بەرزبووەتەوە، هەموو ئەوانەش پارەیەکی باش بۆ حکومەت بەدەست دەهێنێت و پێم وا نییە هیچ کێشەیەک لە پێدانی موچە دروست بێت."

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام


دەشڵێت، "داهاتی نەوت بەو نرخەی کە ئێستا نەوت هەیەتی دەگاتە پێنج ملیار دۆلار مانگانە، ئەوە جگە لە داهاتی نانەوتی، هەروەها حکومەت گیرفانی دارایی لە هەندێک لە وەزارەتەکاندا هەیە و هەندێکیش قەرز ماوەتەوە، بۆیە دەتوانێت موچە بدات."