گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ترەمپ: لەسەرکارلابردنم پشێوی گەورە دروست دەکات

2021.01.12 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: لەسەرکارلابردنم پشێوی گەورە دروست دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى ماوەبەسەرچوى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەنگاوەکانى "لەسەرکارلابردم زۆر بێمانان و توڕەیى و پشێویی گەورە دروست دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ لە وتەیەکدا لە بەردەم ڕۆژنامەنوساندا (12ی کانونی دووەمی 2021) وتى، سەبارەت بە لەسەرکارلابردن "پێموایە ئەوە بەردەوامبونى گەورەترین پرۆسەى ڕاوەدونانى جادوگەرەکانە لە مێژووى سیاسیدا، زۆر بێمانایە."



ترەمپ ڕایگەیاند، "بەردەوامبوونی نانسى پێلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران و چاک شومەر، سەرکردەى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى پیران لەسەر ئەو ڕێگە مەترسیەکى گەورە لەسەر وڵاتەکەمان دروست دەکات و دەبێتە هۆى تۆڕەبوونێکى گەورە.. من توندوتیژیم ناوێت."



سەبارەت بەوەی کە دەستلەکاردەکێشێتەوە یاخود نا، سەرۆکى ماوەبەسەرچوى ئەمریکا ڕەتیکردەوە وەڵام بداتەوە.

 

لە ڕۆژى کۆبونەوەى کۆنگرێسى ئەمریکا بۆ پەسەندکردنى سەرکەوتنى جۆ بایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داواى لە هەوادارانى کرد بچنە واشنتن و خۆپیشاندان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەنجامەکان پەسەند بکرێن.

 

لە ڕۆژى کۆبونەوەکەدا لایەنگرانى ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر تەلارى کۆنگرێس و بەهۆى ئەوەشەوە چوار کەس کوژران و دەیانى تر دەستگیرکران، زەرەر و زیانى ماددیش بەر کەلوپەلى ناو تەلارەکە کەوت.