گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا: هێزێكی کوردی سەربە قاعیدە لە سنوری عێراق و ئێران دروست بوون

2021.01.12 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا: هێزێكی کوردی سەربە قاعیدە لە سنوری عێراق و ئێران دروست بوون

 ناس کورد-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەپاندنی سزای بەسەر دوو سەرکردەی قاعیدە  ڕاگەیاند و ئاشكراشیکرد، هێزێکی کوردیی سەربە ڕێکخراوی قاعیدە دروست بوون کە لە سنوری ئێران و عێراق چالاکی دەکەن و سزاکان سێ سەرکردەی ئەو هێزانەشی تێدایە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سەپاندنی  سزا بەسەر دوو سەرکردەی قاعیدە، بەناوی سوڵتان یوسف حەسەن عارف و محەمەد عەباتی ناسراو بە عەبدولڕەحمان مەغریبی ڕادەگەیەنن ."

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزێکی کوردیی سەربە ڕێکخراوی قاعیدە لەسنوری ئێران و عێراق دروست بوون و چالاکی دەکەن و سزاکان سێ سەرکردەی ئەو هێزەشی تێدایە.

 

مایک پۆمپیۆ ڕاشیگەیاندووە، "ئەو سێ کەسە ناوەکانیان، ئیسماعیل فوئاد ڕەسوول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری ئەلشەخان و نیعمەت حەمە رەحیم حەمە شەریف-ە و سەرکردەی ئەو هێزە کوردییەی سەربە قاعیدە-ن."

 

مایک پۆمپیۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاداشتی حەوت ملیۆن دۆلار دەدەن بە هەرکەسێک کە زانیارییان لەسەر شوێنی عەبدولڕەحمان مەغریبی پێبدات.