گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

گەرمیان؛ شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

2021.01.12 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

لە گوندێکی سنوری قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان بۆمبێکی چێنراو بە دوو کەسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە و بەوتەی تەندروستیی گەرمیان، ئەگەری ژیانی کەمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021، دوو کەس کە شوان بوون لە گوندێکی ناحیەی زەنانەی سەر بە قەزای کفری بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە.

 

د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هەر دوای تەقینەوەکە هەردوو کەسەکە هێنرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو، یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە."

 

وتیشی، "برینی بریندارەکە زۆر سەختە و خوێنێکی زۆری لێڕۆشتووە و لە ئێستادا بێهۆشە و ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا قورسە."

 

ئەو گوندەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە بەهۆی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش چۆڵکراوە و تائێستاش دیارنییە بۆمبەکە هی چ سەردەمێک بووە و هۆکاری تەقینەوەشی چی بووە.