گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەواڵی وەرگرتنەوەی پشكەكانی ئۆرانج و پێدانى بە سیروان بارزانى رەتدەکرێتەوە

2019.05.24 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵی وەرگرتنەوەی پشكەكانی ئۆرانج و پێدانى بە سیروان بارزانى رەتدەکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕەتیكردەوە پشكەكانی (ئۆرانج)ی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم وەرگیرابێتەوە و درابێت بە وەبەرهێنەری ناوخۆیی. . لەراگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هەواڵی وەرگرتنەوەی پشكەكانی كۆمپانیای (ئۆڕەنج)ی فەڕەنسی وگواستنەوەی بۆ سێ وەبەرهێنەری ناوخۆیی، رەتكراوەتەوە. . كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، لە راگەیەندراوەكەدا هەواڵی بەشێك لەمیدیاكان لەبارەی بڕیاری دەستەكەیان بۆ گواستنەوەی پشكەكانی كۆمپانیای ئۆڕەنج-ی فەڕەنسی و هاوبەشەكەی كۆمپانیای ئەجیلت-ی كوەیتی لەنێو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم كە رێژەی پشكەكانیان دەگاتە لەسەدا 44 و گواستنەوەیان بۆ سێ‌ وەبەرهێنەری ناوخۆیی عێراقی، رەتدەكاتەوە و سەرلەبەری هەواڵەكە بە "ناڕاست" ناودەبات. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە كێشەیەكەوە هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی 2013 و 2014، و دۆسیەی كێشەكە لە دادگا نێودەوڵەتییەكانە و كۆمسیۆن بەدواداچوونی بۆ دەكات و ئاماژە بەوە كراوە لەو كاتەوە هیج بڕیارێك دەرنەچووە پەیوەندی بەو پرسەوە هەبێت. . كۆمسیۆنەكە لە راگەیەندراوەكەیدا جەخت دەكاتەوە، تیمی یاسایی عێراقی ئەو ئەركەی لە ئەستۆ گرتووە كە پارێزگاری لە مافە ڕەواكانی دەوڵەتی عێراق بكات لە دادگا نێودەوڵەتییەكان. . راگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ (پێنجشەممە) ماڵپەری (بلۆمبێرگ)ی ئەمریكی بەپشتبەستن بە بەڵگەنامەیەكی كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی بڵاوی كردەوە "سەرجەم پشكەكانی كۆمپانیای “ئۆرەنج”ی فەڕەنسی لە كۆڕەك تیلكۆم گواستراونەتەوە بۆ سێ وەبەرهێنەری ناوخۆیی كە سیروان بارزانی یەكێكە لەوان". . بە ‌گوێرەی بەڵگەنامەكەی “بلۆمبێرگ” دەستەی ڕاگەیاندنی عێراقی فەرمانێكی كارگێڕی دەركردووە و ئاماژە بە گواستنەوەی 44%ی پشكەكانی كۆڕەك دەكات، كە دەكاتە‌ موڵكی كۆمپانیای “ئۆرەنج”ی فەرەنسی‌ به ‌هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای “ئەجیلیتی” كوەیتی، ئەو پشكانە گواستراونەتەوە بۆ سێ وەبەرهێنەر لە ‌نێوانیاندا بەڕێوەبەری كۆمپانیای كۆڕەك سیروان بارزانی تێدایە. . بلۆمبێرگ ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان پابەندی خۆی بە گواستنەوەی پشكەكانی دەربڕیوە بۆ ئەو وەبەرهێنەرە ناوخۆییانە، بەوپێیەش ئێستا سیروان بارزانی “بووەتە خاوەنی %75ی پشكەكانی كۆڕەك تیلیكۆم”. . كۆمپانیای ئۆرەنج و ئەجیلیتی لە ساڵی 2011 به ‌بەهای 810 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە كۆمپانیای كوڕەكدا كرد، بەڵام عێراق ساڵی 2014 ئەو گرێبەستەی نێوان ئەو دوو كۆمپانیایە لەگەڵ كۆڕەك هەڵوەشاندنەوە، بەوەی نایاساییە و پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوون، بۆیە كاری گواستنەوەی خاوەندارێتی پشكەكانی ئەو دوو كۆمپانیایەی ئەنجامداوە. . لەوبارەیەوە وتەبێژی كۆمپانیای ئۆرەنج ڕەخنە لەو گواستنەوەی پشكانەی دەگرێت و دەڵێت، ئەو پشكانەی لای كۆمپانیاكەیان و هاوبەشەكەیان ئەجیلیتی بووە، بەشێوەیەكی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە و بەردەوام دەبن له ‌گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لەو بارەیەوە. . لای خۆشیەوە كۆمپانیای ئەجیلیتی ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە‌ گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دوبەی و نیویۆرك و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكانی وەبەرهێنانیان و گەڕانەوەی پشكەكانیان لەو كۆمپانیا عێراقییە. .