ناس کورد-
لەدوای بڵاوکردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2020، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %15ی عێراق پێکدەهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لەسەر زاری عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە (سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەساڵی 2020 دا گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 150 هەزار کەس، بەجۆرێک ڕێژەی ڕەگەزی نێر 50.50 % بووە و ڕێژەی ڕەگەزی مێ-یش 49.5 % ".
لەماوەی کۆتا مانگی ساڵی 2020، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی پێشبینیکراوی دانیشتووانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بۆ ساڵی 2020، شەش ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەسە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانە، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %15.5ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت.