گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان 

2021.01.12 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان 

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان کرد و لە دیدارێکدا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و دۆخی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر تاوتوێ کران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ( 12ی کانوونی دووەمی 2021) کەوێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە "بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لەکۆشکی بەغداد پێشوازی لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان کرد".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق بەگشتی و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کراوە".

 

جەختیشکراوەتەوە "لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق  دوور لە دەستی ساختەکاری و فشار، بەجۆرێک ببێتە هۆکاری گەڕاندنەوەی متمانەی عێراقییەکان بە پرۆسەکە، دابینکردنی پێداویستییەکانی لە ڕووی ئەمنی و لوجستییەوە دەبێت لە پێشینەی کارەکان بێت".

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "دەبێت هەوڵەکان چڕبکرێنەوە لە ڕیشەکێشکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی، دەستور سەرەوەر بێت و بودجەی 2021 ببێتە مایەی زامن کردنی مافی هەموو عێراقییەکان".

 

دوێنێ (دووشەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2021)  15 په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا کە پشتر لەژێر ناوى گروپى 15 کاریاندەکرد هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "هیوای كوردستان" ڕاگەیاند.

 

هاوپه‌یمانێتی "هیوای كوردستان" پێکهاتووە لە 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق  له‌ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆكان و ئاینده‌ كه‌ بریتین لە "یوسف محه‌مه‌د، كاوه‌ محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د، موسه‌نا ئه‌مین، جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، رابون مه‌عروف، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عه‌بدولباری زێباری، رێبوار كه‌ریم، سروه‌ ونس، یوسرا ڕه‌جه‌ب".