گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەک بۆ دابەشکردنى دیاریکرا

موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ’’لە پێنج ڕۆژدا دابەشدەکرێت’’

2021.01.12 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ’’لە پێنج ڕۆژدا دابەشدەکرێت’’

ناس کورد-

 

چاوەڕواندەکرێت هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەستپێبکات و جێگری سەرۆکى لیژنەی دارایی دەڵێت لە پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد حسێن ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان بە "ناس کورد" ى راگەیاند، رۆژى یەکشەممە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

 

لاى خۆیەوە، ھێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی ڕاگەیاندووە "لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی موچە دەدرێت".

 

وتیشى "بۆ ئەم مانگە بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت و بۆ داهاتووش حكومەتی ھەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھاتی بەردەست دابەش دەكات".

 

ھێڤیدار ئەحمەد باسى لەوەشکرد، "لە یاسای چاكسازی زوڵم لە كەس ناكرێت ھەموو خەڵك ھەقی خۆی وەردەگرێت و لە چوارچێوەی پێداچوونەوەش بە لیستی مووچەخۆران و خانەنشینان بە دوو قۆناغ، نزیكەی 500 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە".