ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (12ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونه‌وەی گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تیایدا كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری راسپارد كه هه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییه.
باس لەوەشکراوە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ئێم فۆڕ و ده‌مانچه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار(ج. ح. ح.) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.