گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرمایەی خەوتووی سەرمایەدارانی هەرێم لە سەروو 20 ملیارە دۆلارەوەیە

2019.05.23 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
 سەرمایەی خەوتووی سەرمایەدارانی هەرێم لە سەروو 20 ملیارە دۆلارەوەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرمایەی خەوتوو لە هەرێم زیاترە لە 20 ملیار دۆلار و ئەگەر 70٪ی سەرمایەدارەکان زەکات دەربکەن، ئەوا دەکاتە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار، بەڵام کەمتر لە 10٪ی سەرمایەدارانی هەرێم زەکات دەردەکەن کە بە وتەی ئەو ئەوەش بەهۆی لاوازی سیاسەتی حکومەتە. . یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەندادۆڵۆ ڕایگەیاندووە: "لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەی خەوتوو کە پێویستە زەکاتی لێدەربکرێت لە سەروو 20 ملیار دۆلارەوەیە کە ئەو پارەیە لای سەرمایەدار و دەوڵەمەند و حزبەکانە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە ساڵانی رابردووش لە ھەرێمی کوردستان بیندراوە زەکاتی دوو ملیار دۆلاریش نادرێت، بەو پێیەش لەسەدا 90ی سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانی هەرێمی کوردستان زەکات لە سەرمایەکانیان دەرناکەن". . وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ئەو دەوڵەمەند و وەبەرھێنەرانەی لە لای رێکخراوەکەیان تۆمارکراوە، ئەوانەی زەکات دەردەکەن ناگاتە 7٪ بۆ 8٪ لەکاتێکدا لە بەشێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی سەرمایەداران لە کاتی وەرگرتنی ھەر پڕۆژەیەکدا ناچار دەکرێن بە ئاشکراکردنی لیستی دەرکردنی زەکات لە سەرمایەکانیان. . یاسین مەحمود ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر بە شێوەیەکی رێکوپێک و تەنھا لەسەدا 70ی زەکاتی سەرمایەدارەکان لە ھەرێمی کوردستان بدرێت ، ئەوا ساڵانە بوودجەی زەکات لە ھەرێم دەگاتە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بوودجەیەکی گەورەیە و خزمەتی گەورە بە کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت و نەخۆش دەکات. . وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێم ڕەخنەشی لە حکومەت هەرێم گرتووە و باسی لەوەکردووە، کێشەکە لە سیاسەتی حکوومەتی ھەرێم و لاوازی سیاسەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیە کە نەیانتوانیوە فەرھەنگی خەڵک و دەوڵەمەندەکان ئاوێتە بکەن لەگەڵ فەرھەنگی خەڵک و دەوڵەمەندەکانی وڵاتانی ھاوشێوە و ئیسلامی، ئەوەش زیانی گەورەی بە ھەژاران و نەداران گەیاندووە، لەگەڵ نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی زەکات و نەبوونی سندوقی زەکات و دەزگایەکی زەکات لە ھەرێمی کوردستان. . جەختیشیکردووەتەوە، بابەتی زەکات لە ھەرێمی کوردستان زۆر خراپە و بە ھۆی پێ نەدانی زەکاتەوە رێژەی ھەژاری ساڵ لە دوای ساڵ بەرزتر دەبێتەوە و بەشێک لە دەوڵەمەندەکان وەک ئەوەی زەکات نادەن بوونەتە قۆرخکار بەسەر ھەژارانەوە و وەک پرد بەسەریاندا دەپەڕنەوە بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و پارەیەکی زۆری خەڵکانی کەمدەرامەتیان بە ناوی دروستکردنی خانووبەرەوە بردووە و رێژەی ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لەو رێژەیەی بڵاودەکرێتەوە و دەگاتە 20٪ی دانیشتووان. . لیژنەی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان بڕی زەکاتی وا دیاری کردووە کە ھەر کەسێک بڕی دوو ملیۆن و 500 ھەزار دیناری ھەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت ئەوا لە ھەر یەک ملیۆن دینار 25 ھەزار دینار زەکاتی دەکەوێت. .