گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاوارى دایکى دەکات’’

دوا زانیارى لەبارەى دۆخى ئەو ژنەى لەشەقامەکانى سلێمانى هاواریدەکرد لە نەخۆشخانە

2021.01.12 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیارى لەبارەى دۆخى ئەو ژنەى لەشەقامەکانى سلێمانى هاواریدەکرد لە نەخۆشخانە

ناس کورد-

 

ئەو ژنەى لە شەقامەکانى سلێمانى هاواریدەکرد و رەوانەى نەخۆشخانەى چارەسەرى دەروونى کرا، دۆخى تەندروستى بەرەو باشى چووە و ئەمڕۆش پشکنینى زیاترى بۆ دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کچە چاکوان لەنجە خاوێ کە شەوى رابردوو لەنەخۆشخانە لەلاى ئەو ژنە مایەوە کە بە "هێرۆ" ناو دەهێنێت لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "ھێرۆ گیان ئێستا باشترە، بەڵام بێ حەواس و بێھێزە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو زیاتر لە ھەموو كەس ھاواری دایكی دەكات، ڕەنگە دایكی لە ژیان نەمابێت، بەڵام ھێشتا لە ھەموو كەس زیاتر ھێرۆ پێویستی بە دایكەیەتی، پێدەچێت لە مێشكی خۆیدا وای بۆ بچێت، كە گەر دایكی ھەبایە و لە تەنیشتی با ئێستا توشی ئەم ڕووداوە تاڵە نەدەبوو". 


لەنجە خاوێ دەڵێت "ئەمڕۆ ھێرۆ دەبێت پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت. چونكە لەسەرشەقام بووە خودانەكردە ڕەنگە تووشی دەستدرێژی و پەلاماردانی سێكسی بووبێتەوە.... نزا یان ھیوا یان ھەر شتێك دەكەم كە شتەكان لەم ڕادەیەدا بوەستن و ھیچ شتێكی خراپی تردەرنەكەوێت لەمەی كە ئێستا ھەیە".