گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

شاندی پارتی لەگەڵ مالیكی دوو بابەتیان باس كردووە

2021.01.11 - 23:52
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی پارتی لەگەڵ مالیكی دوو بابەتیان باس كردووە

ناس کورد-

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە ئیسلامی لە عێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (11ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "نوری مالکی ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازیی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە بە  سەرۆکایەتی ڕۆژ نوری شاویس".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارەکەداهەردوولا پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵییان تاوتویی کردووە".

 

 ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەردوولا لەبارەی یەکخستنی هەڵویستەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە بەجۆرێک ببێتە هۆکاری مسۆگەرکردنی دادپەروەری بۆ گەلی عێراق هاوڕا بوون".

 

هاوکات لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەوەشکردووەتەوە کە دەبێت کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوور لە زمانی چەواشەکاری، بەکارهێنانی چەک و پارەی سیاسیی فەراهەم بکرێت ".