گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەکان چارەسەر ناکات’’

سەرکردەیەکى یەکێتى: بە هەرێم بوونى سلێمانى گەندەڵى و دیکتاتۆریەت زیاتر دەکات

2021.01.11 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى: بە هەرێم بوونى سلێمانى گەندەڵى و دیکتاتۆریەت زیاتر دەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، بە هەرێم بوون کێشەکانى سلێمانى چارەسەر ناکات و بەپێچەوانەوە گەندەڵى و دیکتاتۆریەت لەهەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (11ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى، پێنج پرسیارى وروژاندووە لەبارەى هەوڵەکان بۆ دروستکردنى "هەرێمى سلێمانى" کە پەیوەندیان هەیە بە چارەسەرى کێشەکان و نەهێشتنى گەندەڵى و  قۆناغى خۆشگوزەرانى و پێشکەوتنى سیستەمى سیاسی و گەشەکردنى ئازادی دەربڕین.

 

لە وەڵامى ئەو پرسیارانەدا ئارێز عەبدوڵا نوسیویەتى "نەخێر ئەو کێشانە چارەسەر نابن بە پێچەوانەشەوە، گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکا. سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن. لە جیاتی هەنگانان بەرەو پێشخستنی سیستمی سیاسی و گەشەپێدانی دیموکراسی لە هەردوو هەرێمەکە دیکاتۆریەت دروست دەبێ".

 

هەروەها دەڵێت "جگە لەوانەش کۆمەڵێ ئەگەری تر هەیە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن کە بریتین لە شێوازی پەیوەندیی لە نێوان هەردوو هەرێمەکە، ناکۆکی و ململانێ لە نێوان هەردوو هەرێمەکە، بێ هێز بوونی پێگەی گەلی کورستان بە قەوارەکەیەوە! بێ ئومێدبوون لە جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠) و گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچەکانی دی! نەمانی سەرنجی دەرەوە لەسەر هەرێمی کوردستان و کەم بوونەوەی هاوپەیمان و دۆستەکانمان".

 

دەشڵێت "بەڕاستی سەیرە، لە کاتێکدا ئێمە دەرفەتێکمان لە پێشە بۆ ئەوەی بە خەباتی سیاسی و مەدەنی سیستمە حوکمڕانیەکەمان ڕاستەڕێ بکەینەوە و هەرێمەکەمان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە بەهێز بکەین و ... لەبەر پشو کورتی بێین پڕۆژەی کاردانەوە پێشکەش بکەین و لەسەر سینیەکی زێڕین گەرەنتی دەیان ساڵێ تری دەسەڵات پێشکەش بەوانە بکرێ، کە ڕۆژی هەرێمی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە و ئامادەش نین ریفۆڕمێکی ریشەیی و بنەڕەتی بکەن!".