کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-وریا حسێن به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی مانگرتنی شاسوارعه‌بدولواحید له‌ناو زیندان، ئاسایش هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی شاسواره‌وه نه‌داوه". . سروه عه‌بدولواحید خوشكی شاسوارعه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی دواهه‌مین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی براكه‌یه‌وه به‌ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند "ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌یه شاسوار له‌زیندان مانی گرتووه و دۆخی ته‌ندروستی باش نیه". . وتیشی"هیچ زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی شاسواره‌وه نادرێت، ئێمه‌ش داومان له‌ئاسایش كردووه له‌و باره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌مان بداتی هیچ زانیارییه‌كمان پێناده‌ن". . سروه عه‌بدولواحید له‌باره‌ی نێوه‌ندگیری كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌ی بۆ ناس كورد-ی باسكرد، به‌شێك له به‌رپرسه‌كان به‌شدارن له‌م گرتنه‌ی شاسوار وتیشی "نیگه‌رانین له‌دۆخی ته‌ندروستی شاسوار و مانه‌وه‌ی له‌زیندان". . پێشتر ناس كورد - ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد شاسوار عه‌بدولواحید له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی ئاسایش به‌ندكراوه له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئاسایشه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له تیمی پارێزه‌رانی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستی ناس كورد كه‌وتووه، كه‌یسه‌كه‌ی شاسوار ئێستا له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگاوه ته‌ماشا ده‌كرێت و ڕێكاری یاسایی به‌رده‌وامه. . پێشتر نه‌وه‌ی نوێ بۆ فشارخسته سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی عێراقیان كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له (عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری بزوتنه‌وه) به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید. . فاروق غه‌فور به‌رپرسی ئۆفیسی گه‌شه‌پێدانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی سه‌ردانیان بۆ لای پارته سیاسیه‌كان ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه سه‌ردانه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی بووه له‌نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، وتی "لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستیان باشبووه به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ و كه‌یسی گیراوانی جوڵانه‌وه‌كه". . به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناس كورد - له ناو جوڵانه‌وه‌كه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه پێش جه‌ژن شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئازاد بكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی چاودێری له سلێمانی له‌وانه‌ش (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی) هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نییه. . سه‌باح فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی شاسوارعه‌بدولواحید ئه‌وه‌ی بۆ ناس كورد باسكرد، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه نییه، وتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه له‌دادگایه ئێمه ناتوانین هیچ لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه". .