ناس کورد-
پۆلیسى زیقار ڕایگەیاند، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبیلێک و کەوتنە ناو دەریاچەیەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى زیقار (11 كانونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، سێ پیاو و دوو ژن لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە.
وتیشى، ئۆتۆمبیلەکە کەوتووەتە ناو دەریاچەیەکى سەر رێگاى ناسریە-سوق شیوخ کە ناسراوە بە "رێگەى مەرگ" و خەڵکى ناوچەکە هەوڵیانداوە رزگاریان بکەن، بەڵام بێ ئەنجام بووە.