گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کەی؟

شاسوار عەبدولواحید: لەمەودوا هەموو مانگێک موچە دەدرێت

2021.01.11 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید: لەمەودوا هەموو مانگێک موچە دەدرێت

ناس کورد-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لەمەودوا هەموو مانگێک موچە دەدرێت تا دوای هەڵبژاردن، بەڵام دواتر دەکەونەوە موچە بڕین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە پەیامێکیدا کە لە پەیجی فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (11ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئەوانەی سێ ساڵە بێهەڵوێستن و لەگەل خەڵک نەبوون، ئیتر لە ناو خۆپیشاندان و هاوڵاتییاندا دەیانبینن."

 

دەشڵێت، "لەمەولا ئەو حیزبانەی سێ ساڵە لە حکومەتدا بەشدارن و بە ئارەزوی خۆیان دەلەوەڕان و پارەیان کۆدەکردەوە لەسەر حسابی قوتی خەڵک و موچەی بڕدراو، ئیتر ئەم چەند مانگە دەبنە داکۆکیکار لە مافی میلەت و لە ئێمەومانان خۆیان بە هەڵوێستتر نیشان دەدەن."

 

 

دەقی پەیامەکەی:

ئیتر هەڵبژاردن نزیکە
- لە نزیک هەڵبژاردن هەموو مانگێک موچە دەدرێت تا دوای هەڵبژاردن، بەڵام دواتر دەکەونەوە موجە بڕین.
- ئەوانەی سێ ساڵە بێهەڵوێستن و لەگەل خەڵک نەبوون، ئیتر لە ناو خۆپیشاندان و هاوڵاتییاندا دەیانبینن، وە ئێمەش کە سێ ساڵە لە ناو خەڵکین و لەسەر شەقام بوین و ئازاریان داوین، دور نییە قەرزارباریشمان نەکەن و لە ئێمە دلسۆزتر خۆیان نیشان نەدەن.
- لەمەولا ئەو حیزبانەی سێ ساڵە لە حکومەتدا بەشدارن و بە ئارەزوی خۆیان دەلەوەڕان و پارەیان کۆدەکردەوە لەسەر حسابی قوتی خەڵک و موچەی بڕدراو، ئیتر ئەم چەند مانگە دەبنە داکۆکیکار لە مافی میلەت و لە ئێمەومانان خۆیان بە هەڵوێستتر نیشان دەدەن.
- لەمەولا ئەو پەرلەمانتارانەی خۆیان فرۆشت بە دەسەڵات و سەیارەی سفر کیلۆموتریان وەرگرت و لە پاڵ حکومەت و بنەماڵە بون، یان حیزبەکانیان بەشدار بوون لە حکومەت، ئیتر لە ئێستا بە دواوە لە خۆپیشاندان و ناو خەڵکدا دەیانبینن و قسەی گەورە و زل دەکەن و هاوار دەکەن و دەقیژێنن.
- ئەوانەی چەندین ساڵە سیاسین و پەرلەمانتاری کۆنن و موچەی چاکیان هەیە و سێ ساڵە بێ دەنگن، ئیتر ئاگادار بن لەمەولا زۆر بە باشی دەکەونەوە قسە و وردە وردە دەردەکەون.
- بەڵام ئێمە ئەوکات و ئێستاش زیندانی کراوین و دژی دەسەڵات وەستاوینەتەوە، ئەوکات و ئیستاش لە ناو خەڵک و خۆپیشانداندا بوین و پشتیوانی دەکەین، ئەوکاتو ئێستاش لە ناو پەرلەمان و لە میدیا و لە شەقامەوە بە یەک ئاست قسەمان کردوە و هەڵوێستمان هەبووە، بەڵام بەخوا ڕومان نایەت سێ ساڵ بێدەنگ بین، کەچی تەنها کاتی بانگەشە خۆمان بکەینە پاڵەوان.
لە دوای هەڵڤژاردنەکانی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠١٨ کە نەوەی نوێ هەشت کورسی هێنابوو، گوتار و رەفتاری ئێمە لە چاو پێش هەڵبژاردندا نەگۆرابوو، لە پەرلەمان شەرمان دەکرد، لە میدیا ، وە لە شەقامیش بە هەمان شێوە، رۆژێک کەسێک هاتە لام و پێی وتم شاسوار بە نیازیت تا چوار ساڵی تر و تا کاتی هەڵبژاردنەکان ئاوها بن؟؟ ئەی ماندو نابن؟ئەو وتی حیزبەکانی تر تەواو تا سێ ساڵ و نیوی تر دەنگیان نایەت و تەنها سێ مانگ پێش هەڵبژاردن دەکەونەوە هاوار و بانگەشە، بە قسەی ئەو کەسە بێت گوایە خەڵک شتی بیر نامێنیت و هەموی سێ مانگی پێ هەڵبژاردن گرنگە ئیتر بۆچی خۆمان ماندو بکەین!!
بەڵام وەلامی من بۆ ئەو بەرێزە ئەوە بوو کە پێم وایە هەم خەڵکی واعی زۆرو و باوەر ناکەم هەموان وا خۆشباوەر بن و لە بیریان بچێتەوە سێ ساڵە کێ هەلوێستی هەبوە و کێش بێ هەلوێست بووە، ئەمە جگەی لەوەی کە ئێمە ئە وهەمو هەڵوێست و شەرانەی ناو پەرلەمان و سەر شەقام بۆ دەنگ کۆکردنەوە و بۆ خۆدەرخستن نایکەین، بەڵکو باوەرمان پێیەتی و پێمان وایە دەبێت ئۆپۆزسیۆن و خەلکی ئازا بەردەوام وا بن، نەک تەنها سێ مانگ پێش هەڵبژاردن.