گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ ڕێگری لە قاچاخچییەتی’’

پێشمەرگە و ناوخۆی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش

2021.01.11 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە و ناوخۆی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش

ناس كورد-
هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ ڕێگری لە قاچاخچییەتی لە خاڵە سنورییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە (11ی کانونی دووەمی 2021)، هەردوو وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان."

 

دەشڵێت، "ھەردوولا لەسەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی ڕێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە دەست پێ بکات."

 

ڕۆژی 7ی کانونی دووەمی 2021، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان".    

  

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەو ھێزە ھاوبەشە، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا وڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی. سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ ڕێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنووریەکان، بە ڕەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.