گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پشتیوانی ناکەین’’

یەکەم ڕەتکردنەوەى پەرلەمانی بۆ باج خستنەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت

2021.01.11 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم ڕەتکردنەوەى پەرلەمانی بۆ باج خستنەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت

ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت پشتی بە هیچ مادەیەکی یاسایی نەبەستووە و پشتیوانى ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم 11 بڕیاری بەناوی ڕێكخستنەوەی باج دەركرد کە یەکێکیان تایبەتە بە دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت، بەبێ ئەوەى هیچ وردەکارییەک لەو بارەیەوە بخرێتەڕوو.

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (11ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی باج کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەى ئەو خاڵەی باس لە باج خستنە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکات.

 

زیاتر بخوێنەوە: حکومەتى هەرێم 11 بڕیارى لەبارەى باج و رسومات دەرکرد

 

وتیشى، "تا ئێستا هیچ وردەکارییەک نییە و نازانرێت بڕەکەی چۆنە و لە کێ وەردەگیرێت، چونکە ئەوەی باس کراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتە ئەوەش لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ دەگرێتەوە کە نرخەکەی سێ بۆ چوار هەزار دۆلارە تاوەکو ئۆتۆمبێلێک کە نرخەکەی زۆر گرانترە بەڵام ئەوەی وتراوە گوایە بۆ ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە و ئەوان پشتیوانی هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە ناکەن."

 

عومەر گوڵپی باسی لەوەشکرد، باج خستنە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت پشتی بە هیچ مادەیەکی یاسایی نەبەستووە و ئەگەر بڕیارێکی لەوجۆرە هەبێت پێویستە پرۆژەیەکی تایبەت لەوبارەیەوە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و لە پەرلەمان پەسەندبکرێت.

 

هاوکات یاساناس حاکم لەتیف شێخ مستەفا ڕایگەیاند، ھیچ باجێک ناسەپێنرێت و ھەموار ناکرێت و کۆناکرێتەوە، لێ خۆشبونیشی بۆ ناکرێت، مەگەر بە یاسایەک نەبێت لە پەرلەمانەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: یاساناسێک شیکردنەوە بۆ بڕیارەکانى سەپاندنى باج دەکات

 

حاکم شێخ لەتیف لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى (11ی کانونی دووەمی 2021)، "نابێت ئەو کەسانەی ھەژارن یان دەرامەتیان نزمە باج بیانگرێتەوە، ئەوە دەستوری عێراقە کە باڵاترین یاسای وڵاتە و بەگوێرەی مادەی 13 لە ھەمان دەستور دەبێت ھەرێمیش پابەند بێت پێوەی".