گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستورییە؟

یاساناسێک شیکردنەوە بۆ بڕیارەکانى سەپاندنى باج دەکات

2021.01.11 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
یاساناسێک شیکردنەوە بۆ بڕیارەکانى سەپاندنى باج دەکات

ناس کورد-

یاساناس حاکم لەتیف شێخ مستەفا ڕایگەیاند، ھیچ باجێک ناسەپێنرێت و ھەموار ناکرێت و کۆناکرێتەوە، لێ خۆشبونیشی بۆ ناکرێت، مەگەر بە یاسایەک نەبێت لە پەرلەمانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم شێخ لەتیف لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى (11ی کانونی دووەمی 2021)، "نابێت ئەو کەسانەی ھەژارن یان دەرامەتیان نزمە باج بیانگرێتەوە، ئەوە دەستوری عێراقە کە باڵاترین یاسای وڵاتە و بەگوێرەی مادەی 13 لە ھەمان دەستور دەبێت ھەرێمیش پابەند بێت پێوەی".

 

دەشڵێت، "زۆر بەتوندی لەگەڵ سەپاندنی باجم لەسەر ھەموو کۆمپانیا و خاوەن داھاتەکان و پێویستە بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری بە تەساعودیش بێت، واتە تاقازانج و سەرمایە زیاتر بێت بڕی پارەی سەپێنراو زیاتر بێت، نەک قازانجی خەیاڵی بکەن و ڕێژەی باجەکەیان لەچاو قازانخ ھیچی وانەبێ یان ھەیانە بەبیانووی جیا ھەر لێ وەرنەگیراوە، وەک ئەوەی کۆمپانیاکانی نیشتەجێ بوون کە بوونە خاوەنی سەرمایەی خەیاڵی".

 

ئەمڕۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 بڕیارى بەمەبەستى ڕێکخستنى سیستمى کۆکردنەوەى باج و رسومات دەرکرد.

 

زیاتر بخوێنەوە: حکومەتى هەرێم 11 بڕیارى لەبارەى باج و رسومات دەرکرد

 

بەگوێرەى بڕیارەکان لەمەودوا 20%ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.