گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە

2019.03.07 - 10:54
لە هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە

 

ناس کورد-

بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمەوە باران بارین لە هەرێم دەستپێدەکات، ئاست و ڕێژەی باران بارینەکە مامناوەند دەبێت.

بارانی پێشبینیکرا و بە ملم لە نێوان (8-12) ملیم لە سەنتەری پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاویەکانیش لە نێوان (12-18) ملیم و هەندێ ناوچەش سەرووی 20 ملیم  باران دەبێت، لەگەڵ باران باریندا ئەگەری تەزرەش هەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێم.

وەزارەتی کەشناسی عێراقیش ڕایگەیاندووە: "بەیانی ڕۆژی هەینی بارانێکی بەلێزمە لە هەولێر و سلێمانی دەبارێت و کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، تا شەوی هەینی پاشان لە هەفتەی داهاتوودا کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوەوە.