ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو ژنەى لە شەقامەکانى سلێمانى هاواری دەکرد و لەخۆى دەدا "گواسترایەوە نەخۆشخانەى دەروونى".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (11ی کانونی دووەمی 2021)، دوای ئەوەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێكی دەرون نەخۆش بڵاوكرایەوە كە تێیدا هاوار دەكات و لە خۆی دەدات، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیس سەرای ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون لەو گرتەڤیدیۆییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو ژنەكە دۆزرایەوەو بە هاوكاری د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەرونییەكان و لە ئێستادا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.