گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەی بودجە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

2021.01.11 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەی بودجە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داوادەکات لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا یەکهەڵوێست بن و دەشڵێت، وەک یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و پەسەندنکردنی بڕگەی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانمان کرد و لەگەڵ کاک جەمیل هەورامی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرجەم لقەکانی کۆمەڵەکە کۆبووینەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە دۆخی ئێستا کرد و جەختمان کردەوە لەسەر یەکهەڵوێستی و بڕیاری سیاسیی لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە کە قۆناغێکی هەستیارە و دووپاتمانکردەوە کە بە ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم و کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەبن."

 

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەک یەکێتیی نیشتییمانیی کوردستان جەختدەکەینەوە لەسەر گرتنەبەری  خەباتی پەرلەمانیی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان و بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ پەسەندکردنی ئەو بڕگە یاساییە کە لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2021دا هاتووە و تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."