گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئێران داوا لە پۆلیسی ئینتەرپۆل دەکات ئاگاداریی سور بۆ چوار کەس دەربکات

2021.01.11 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران داوا لە پۆلیسی ئینتەرپۆل دەکات ئاگاداریی سور بۆ  چوار کەس دەربکات

ناس کورد-

ئێران داوا لە پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپوڵ دەکات، چوار تۆمەتباری کوشتنی حەسەن فەخریزادەی ڕادەست بکات، بەڵام ناسنامەی چوار کەسەکەی ئاشكرانەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی حاجیان، وتەبێژی پۆلیسی ئێران (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) بە ئاژانسی "ئێرنا"ی ڕایگەیاند، تاران داوای لە ئینتەرپۆل کردووە، ئاگادارییەکی سوور دژی چوار کەس دەربکات کە تۆمەتبارن بە کوشتنی حەسەن فەخریزادە، بەرپرسی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران لە 27ی نۆڤەمبەری ڕابردوودا.

 

ئاگاداریی سوور داواکارییە بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە لەلایەن دەسەڵاتێکی دادوەریی یان دادگای نێودەوڵەتییەوە داواکراوە بۆ ڕادەستکردنەوە، لەکاتی دەرکردنی ئاگادارییەکی سووردا، پێویستە پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسە تۆمەتبارە بکات و کاتێک تۆمەتباربوونی دەرکەوت دەستبەجێ ڕادەستی وڵاتی داواکاری بکات.

 

حاجیان ناوی ئەو کەسانەی دەستنیشان نەکردووە کە کێن و لە چ وڵاتێکدان، بەڵام پێشتر بەرپرسانی ئێران دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەیان ڕاگەیاندبوو.

 

پێشتر، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، " هەندێک لە بکەرانی کوشتنی فەخریزادە دەستنیشانکراون و دەستگیرکراون " .