گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر نوسینى ڕەچەتەى دەرمان بۆ نەخۆش فەتوایەک دەرکرا

2021.01.11 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر نوسینى ڕەچەتەى دەرمان بۆ نەخۆش فەتوایەک دەرکرا

ناس کورد- 

لەفەتوایەکى نوێیدا، خانەى فەتواى میسرى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، جگە لەپزیشک هیچ کەسێک بۆى نیە ڕەچەتەى دەرمان بۆ نەخۆش بنوسێت جا ئەو کەسە پەرستار و یاریدەدەرى پزیکیش بێت و بەپێچەوانەشەوە ئەو کارە نادروست و ناڕەوایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى ڕاگەیەنراوێک کە ئەو خانەیە دەریکردووە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (10ى کانوونى دووەمى 2021) دەڵێت، بەپشتبەستن بەوەى کە ڕوودەدات و پزیشکەکان جارى وا هەیە بۆ نیشانەکانى نەخۆشیەکى دیاریکراو دەرمان دەنوسن گەر نیشانەکان بۆ نەخۆشیەک لەیەکچوون، بەڵام ئەو دەرمانانە بۆ نەخۆشێکى تر نابێت گەر تەنانەت هەمان نیشانەشیان هەبێت و ئەو بڕیارە بۆ پزیشکى پسپۆڕ دەگەڕێتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکە و دیاریکردنى دۆخە تەندروستیەکە و پاشان نوسینى ڕەچەتەى دەرمانەکان بۆ نەخۆش و پێدانى ڕێنمایى تەندروستى ئەمانە لەکاروبارەکانى پزیشکیى پسپۆڕى چارەسەرکەرن و ئەو دەتوانێت بڕیار لەسەر دۆخى نەخۆشەکە بدات.

 

خانەى فەتواى میسرى هۆشدارى ئەوەش دەدات، ڕەچەتەى کەسانى ناشارەزا بۆ ئەو دەرمانانە ئەوە برەوپێدانى درۆیە و لەکۆمەڵگەشدا پوچەڵە چونکە لەشەرعدا درۆ حەرامکراوە و دەقى شەرعیش لەسەر ئەو پرسە زۆرە.

 

لەکۆتایى فەتواى خانەکەشدا هاتووە، ئەوانەى ئەو ڕەچەتانە بڵاودەکەنەوە خەڵکانى ناشارەزاى بوارەکەن و ئەوەش مەترسى دروستدەکات و زیاندەگەیەنێت بە ژیانى خەڵکى و تەندروستیان و هەروەها بڵاوکردنەوەى بەدکارییشە لەسەر زەوى و لەگەڵ بنەما سەرەکیەکانى ئیسلامدا کە جەختکردنەوەیە لەپاراستنى ژیانى مرۆیى یەکناگرێتەوە و ئەو کارەش ناڕەوایە تەنها پزیشک دەتوانێت پێیهەستێت.

 

بڕیارەکەى فەتواى میسرى  دواى ئەوە هات، لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە چەندین ڕەچەتەى دەرمان بەشێوەیەکى بەربڵاو بڵاوکرانەوە لەلایەن خەڵکانى ناشارەزا لەبوارەکە گوایە بۆ چارەسەرکردنى پەتاى کۆرۆنا کەڵکیان هەیە.