گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داواى داتاى فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت 

2021.01.11 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
داواى داتاى فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت 

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق کارکردنى بە سیستمى بایۆمەترى راگەیاند و بۆ ڕێکخستنەوەى میلاکى فەرمانبەران داواى لە وەزارەتەکان کرد کە داتاى فەرمانبەرانیان ئاراستەى وەزارەت بکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى پلاندانانى عێراق (11ى کانوونى دووەمى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، وەزیرى پلاندانان کۆبونەوەیەکى لەگەڵ لیژنەیەکى تایبەتمەندى وەزارەت ئەنجامداوە بە مەبەستى ڕێکسختنى ژمارەى فەرمانبەرانى دەوڵەت. 

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، یەکێک لەکارە گرنگەکانى ئەو لیژنەیە دۆزینەوەى چارەسەرێکە بۆ کێشەى ژمارە و گواستنەوە و چەند گرفتێکى ترى ئیدارى فەرمانبەران لەساڵانى ڕابردوودا لەو ڕێگەیەشەوە وەزارەت تیمى گەڕۆکى ڕەوانەى وەزارەتەکان کردووە بۆ بەدەستخستنى داتاى ورد لەسەر فەرمانبەران بۆ ئەوەى زانیارى تەواو ئامادە بکرێت بۆ دەزگاکان لەوانە دەزگاى ناوەندى ژمێریارى.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لیژنەکەیان کار بۆ دامەزراندنى ئەپێکى سەر مۆبایلەکان دەکات بۆ کۆکردنەوەى داتاى فەرمانبەران و لەو ڕێگەیەشەوە بەشێوەیەکى کەسى داخڵى داتاکانیان دەکەن بەپشتبەستن بەداتاکانى کارتى نیشتیمانیان و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدات ئەو کارتە بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەربکات کە تا ئێستا نەیانکردووە.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، کارى  ئەو لیژنەیە سنوردارە و بۆ چوار مانگە لەژێر سەرپەرشتى وەزارەتى پلانداناندا و داواش لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کراوە پەلە بکەن لەناردنى داتاى فەرمانبەرانیان ئەوەش بەئامانجى دانانى سیستمێکى یەکگرتووى موچە بۆ سەرجەم یەکەکانى خەرجى لەڕێگەى ئەو بەرنامە ئەلیکترۆنیەوە کە لەلاى وەزارەتى پلاندانانە.