گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نابێت نرخ گران بکرێت

کۆبوونەوەیەک لەبارەی سەپاندنی باج و ڕسومات و کاریگەرییەکانی دەکرێت

2021.01.11 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەیەک لەبارەی سەپاندنی باج و ڕسومات و کاریگەرییەکانی دەکرێت

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستانیان بانگێشتی لیژنەکەیان کرد و تیایدا پرسی زیادکردنی باج و ڕسومات تاووتوێ دەکرێت، سەرۆکی لیژنەی داراییش دەڵێت، نابێت ڕێکخستنەوەی باج ببێتەهۆی گرانکردنی نرخ لەسەر هاووڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2011) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی کۆدەبینەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان بانگهێشتکراوە و پرسی باج و ڕسومات لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکەین."

 

وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا دەمانەوێت وەڵامی ئەوە وەربگرین کە بریارەکانی حکومەت تایبەت بە باج بۆ زیادکردنی باجە یاخود ڕێکخستنەوەی باجە، چونکە ئەوە پێویستە بە یاسا بکرێت و ڕێکبخرێت."

 

سەبارەت بە ئەگەری گرانبوونی نرخ بەهۆی دانانی باج لەسەر داهاتی کەرتی تایبەت، سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەکرد، "هەرشتێک بە یاسا ڕێکخرا و بە یاسا سەپێندرا وەک ئەم باجە، دەبێت یاسایەکیش هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە گرانبوونی نرخ لەسەر هاووڵاتیان و نابێت ئەو بڕیاریانە ببنە زیانی خەڵک."

 

بەمەبەستى ڕێکخستنى سیستمى کۆکردنەوەى باج و رسومات، حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 بڕیارى دەرکرد. 

 

بەگوێرەى بڕیارەکان لەمەودوا 20%ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.

زیاتر بخوێنەرەوە: حکومەتى هەرێم 11 بڕیارى لەبارەى باج و رسومات دەرکرد

 

کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکان بۆ ئەوەیە کە ئەو کەسانەی داهاتێکی زۆریان دەستدەکەوێت پێویستە باج بدەن و ئەوەش دواجار دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان و سودی دەبێت بۆیان، بەپێچەوانەوە بڕیارەکان بۆ گرانکردنی نرخ نییە و ڕێگە بەوە نادەن.