ناس کورد-
کاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و ناحییەکانی بازیان و تەکیە و قەزای چەمچەمآڵی هەژاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەزگای کەشناسیی کوردستان بڵاویکردەوە "کاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی ڕێکختەر لە سەنتەری ناحیەی بازیان بە قوڵی 10 کیلۆمەتر ڕوویدا."
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بومەلەرزەکە لە سنوری قەزای چەمچەماڵیش هەستیپێکراوە.